سەردانی بەڕێوەبەری گشتی شوێنەواری هەریمی كوردستان بۆ پڕۆژەی سازنگەی دەسننووسی مێژووی

سەردانێکی گرنگی بەڕێزکاك کەیفی، بەڕێوەبەری گشتی شوێنەواری هەریمی كوردستان ، بەمەبەستی بەسەرکردنەوەی پڕۆژەی سازنگەی دەسنووسی مێژوویی کە لەلایەن ڕێکخراوی بوژاندنەوەی کەلەپووری کورد و بە هاوبەشیی بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سلێمانی کە  لەسەر ئەرکی دامەزراوەی  گەردە هینکڵی ئەڵمانیەوە جێ بەجێ دەکرێت. هەردوولایەن جەختیانکردەوە لەسەر کاری پێکەوەیی رێکخراو و حکومەت لە پێناو بەدیهنانی ئامانجەکانی پاراستنی شوێنەوارو کەلەپووری کورد کە هەردوو لایەن ئەم لێپرسراوێتیە مێژوویان بە یەکسانی دەکەوێتە ئەستۆ. ئەم پڕۆژەیە وەك دەستپێكێك بۆ دامەزراندنی  پەیمانگایەکی فێربوون بۆ کۆکردنەوەی دەستنووس وپاراستن و پارێزگاریکردنیان گفتوگۆی لەسەر کراو، وبڕیار درا کە  بەڕێوبەرایەتی ناوبراو  پاڵپشتی تەواوی ئەم پڕۆژە ناوازەیە بکات لە ئایندەدا و فروان بکرێت بە ئامانجی ناساندن و ناسینەوەی بەها کلتوورییەکانی کورد بۆ نەوەکانی ئێستا و داهاتوو وەك سەرچاوەیەکی مەعریفی لە تێگەیشتن لە شوناس و مێژووی کورد شان بەشانی گەلانی دنیا و بەردەوام بوون لە کاروانی رۆشنبیریی و شارستانیی و  کەلەپوووریی و شێوازی ژیانی باب و باپیرانمان.

AM:04:28:09/07/2021