پێشکەشکردنی فەرشێک بە مۆزەخانەی کەلەپووری کورد کە مێژوویەکی کۆنی هەیە

سوپاس و پێزانین ئاراستەی بنەماڵەی چیرۆک نووس و مامۆستای زمان و ئەدەبی کوردی بەڕێز ( مامۆستا / عوسمان محەمەد هەورامی ) دەکەین کە دڵسۆزانەو خەمخۆرانە بۆ کلتوور و کەلەپووری کورد فەرشێکی جۆری ( کاشان )یان لە ڕۆژی ٢٠٢١/٦/١٥ پێشکەش بە مۆزەخانەی کەلەپووری کورد کرد لەلایەن خاتوو ( هۆزانڤان )و خاتوو (کەژان) نەوەکانی مامۆستای بەڕێز ، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٧٤ ... هیوادارین نموونەیان زیادبێت و ناوی مامۆستا عوسمان هەمیشە لە مێژووی ئەدەب و زمانی کوردیدا بەرزو گەشاوە بێت

AM:09:12:21/06/2021