کۆبونەوەی ڕێکخراو لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی شوێنەوار و بەڕێوەبەری شوێنەواری سلێمانی لە هەولێر

ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠٢١/٠٥/٢٥ بەئامادەبونی بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتی شوێنەوار و بەڕێوەبەری شوێنەواری سلێمانی و سەرۆکی ڕێکخراو و بەڕێوەبەری کارگێڕی ڕێکخراو لە بینای بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار لە پارێزگای هەولێر کۆبونەوەیەکی تایبەتمان کرد دەربارەی پڕۆژەی سازنگەی دەستنووس و  دوا گۆڕانکاری لە گەیشتن بە کارەکانی پڕۆژەکە لە ئێستاداو ئاڵۆگۆڕی بیروڕاکان و گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی تەواو لە دوای ئامادەبونی شوێنی پڕۆژەکە کە لە ئێستادا کەوتۆتە بواری جێبەجێکردن لە چۆنیەتی کارکردن و بەرەو پێشچونی و بونی بە ناوەندێکی فێرکاری و پاراستنی دەستنووسە مێژووییەکان .  
وەک ڕێکخراو هەمیشە پاڵپشت و خەمخۆری کەلەپور و شوێنەواری  کوردستان دەبین و هەوڵ دەدەین مێژو و شارستانیەت و کلتورو شوێنەواری کوردستان زیندوو ڕابگرین .

AM:12:39:27/05/2021