ڕێکخراوی بوژانەوەی کەلەپوری کورد
ڕێکخراوێکی ناحکومی NGO یە ، قازانج نەویستە ، خۆبەخشانە کاردەکات بۆ پاراستنی کەلەپور و شوێنەوارەکانی کوردستان ،
RKHO لەساڵی ٢٠١٢ز وە دامەزراوە،  پاش سێ ساڵ کارکردنی بێوچان لە ٥/١/٢٠١٥ وە بەفەرمی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان ناسێنراوە لە ڕێکخراوە ناحکومیەکان،
RKHO بارەگای ڕەسمی لە شاری سلێمانی یە و لە کۆنترین ئوتێلی شاری سلێمانی دایە کە ناوی (ئوتێل فەرەح)ە ، مێژووی ئوتێلەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٣٢ز.
ئێستاکە ئوتێل فەرەح کراوە بە مۆزەخانەی کەلەپوری کورد بۆ ئاشناکردنی کەلەپوری کورد بە نەتەوەکەمان و ئەو گەشتیار و بیانیانەی کە سەردانی کوردستان دەکەن.


ستافی رێکخراو:
سەرۆکی ڕێکخراو : عیرفان عوثمان أحمد  شارەزا لە بواری کەلەپوری کوردی
بەرپرسی دارایی : بەرزان قادر محمد  هونەرمەند و کەلەپورناسی کورد
پارێزەر: دلیڤان عبدالله عبدالرحمان  شوێنەوارناس
بەرپرسی پەیوەندیە گشتیەکانی دەرەوە: هیوا جاف
بەرپرسی کەلەپوری : هاشم حەمە عبدالله
بەرپرسی پەیوەندیەکانی ناوەوەی ڕێکخراو: کەمال ڕەشید
ژمێریار: گۆران عبدالله عبدالرحمان 
بەڕێوبەری مۆزەخانە: کاروان عثمان
بەشی فەندرایزین : محمد محمود ڕەسول
ئای تی: ئارام جمال ئەندازیاری پرۆگرامسازی
بەشی ئینگلیزی: ئەزمیرە بەرزان قادر